و یەكێتی ئێستا لە لوتكەی لە خۆبایی بووندان و پێیانوایە هەرچییەكیان بوێت بۆیان دەچێتەسەر، بەڵام حكومی مێژوو شتێكی ترە، ئەو دوو حیزبە ستەمكارە بە هەموو تاوانانەوە كردویانە ناتوانن خۆیان لە حوكمی مێژوو بدزنەوە.
پەندێكی كوردی هەیە كە دەڵێت: شتێك لە هەموو باریكی و ناسكیدا دەپچڕێت، بەڵام زوڵم و ستەم لە ئەستوریدا.
ساڵانێكی زۆر كەس بە خەیاڵیشی نەدەهات، كە رۆژێك دێت سەدام حسێن باجی تاوانەكانی دەدات، بەڵام هەموو جیهان بە چاوی خۆیان بینیان، كە چۆن پەتی سێدارە خرایە ملی سەدامەوە.
هەموو جیهان چارەنووسی قەزافی و موبارەك و شای ئێرانیان بینی، ساڵێك و دوو ساڵ لەوانەیە بۆ تەمەنی مرۆڤ زۆر بێت، بەڵام بۆ مێژوو زۆر كەمە، حوكمی مێژووش لە بەرژەوەندیی هیچ ستەمكار و تاوانكارێكدا نییە.
پارتی و یەكێتی وەك دوو هێزی ستەمكار لەوانەیە ئێستا لە خۆبایی بووبن، بەشێكی ئەو لەخۆبایی بوونەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بەشێكی كۆمەڵگا وابیر دەكەنەوە، كە ئەم دوو هێزە ستەمكارە هەرچییەك پێیانخۆش بێت بۆیان دەچێتەسەر، بەڵام پارتی و یەكێتی چۆن بەرگەی حوكمی مێژوو دەگرن لە كاتێكدا ئەوان لە بچوكیدا بە تۆزی سەدام و قەزافی نابن و هەر دەبێ رۆژێك باجی تاوانەكانیان بدەن. .
لینک دانلود