ساتی مالئاوای کردنی زیزۆ😭💔 زێدان چی ووت کاتی ماڵئاوی کرد لە ریاڵ مەدرید 😌 2018.5.31





دوای راگەیاندنی وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، یاریزانانی یانەکە بەشێوەی جیاواز ماڵئاوایی لە زینەدین زیدان دەکەن و زۆرینەشیان شۆکبوونی خۆیان بە هەواڵەکە راگەیاندووە.

سێرخیۆ رامۆس، کاپتنی ریال مەدرید نووسیوویەتی، وەک یاریزان، ئێستاش وەک راهێنەر بڕیاریی وازهێنانت لە لوتکەدابوو، سوپاس بۆ ئەو دوو ساڵ و نیوەی بەخۆشەویستییەوە پێکەوە وەک هاوڕێ کارمان کرد، تۆ دەڕۆیت، بەڵام ئەوەی تۆ بەدەستهێناوە شتێکی زۆر زەحمەتە و ئەوە لە مێژووی ریال مەدریددا کارێکی زۆر گەورەیە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەکە لەسەر ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی، شانازییەکی زۆر گەورەیە یاریزانی تۆ بووم، زۆر سوپاس مامۆستا.

مارسێلۆی بەرگریکەری بەرازیلی ریال مەدرید دەڵێت، بەڕێز زیزۆ لەگەڵ تۆ فێری زۆر شت بووم، وەک منداڵ لە هەموو یەکەیەکی مەشقی بە رێنماییەکانت فێرتکردین، تۆ بۆ من زۆر کەسێکی سەرنجڕاکێش و کاریگەر بووی، تۆ مێژووت دروستکرد بە کارکردن بە دڵسوزییەوە، سوپاس بەرێز.

تۆنی کرووس بۆ ماڵئاوایی زیدان نووسیوویەتی، سوپاس بەرێز، ئەو شتێکی زۆر باش بوو.

ئیسکۆ دەربارەی ماڵئاوایی زیدان دەڵێت، شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ تۆ کارمکرد، هەموو رۆژێک فێری شتی نوێ دەبووم، بردنەوەی هەموو شت بۆ هوکاری ئەوەی شتێکی مێژوویی بکەیت، هیوای سەرکەوتن بۆ دەخوازم.

دانی کارڤاخاڵ نووسیوویەتی، زیدان، زۆر سوپاس بۆ ئەو دوو ساڵ و نیوەی راهێنەری ئێمەبووی، زۆر کەس وەک یاریزان وو وەک کەسایەتییش لەژێر سەرکردایەتی تۆ فێربوون، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، جارێکی سوپاس زیدان، سوپاس زیزۆ.

زیدان دوای نیوەڕۆ 31-5-2018 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای دوو ساڵ و نیو کارکردن لەگەڵ ریال مەدرید وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە راگەیاند

لینک دانلود