دەبێت ڕویدابێت چی dabit dabet “چه” rwe Full HD کامل HQ 1080 جوانترین شعری کوردی





دەبێ چی ڕویدابێ چەند ڕۆژێکە دڵە کوتەم گرتووە ئەڵێم دەبێ شتێک ڕوی نەدابێ، دەبی گوڵی حەوشەکەتان سیس نەبوو بێ، چەند ڕۆژێکە دڵە کوتەم گرتووە ئـەڵێم دەبێ ئەو بوکەڵەی لەگەڵی دەخەوتی لێت نەدڕا بێ یـان لێـت ون نەبوو بـێ، مـن ھەر لە خۆ ڕا وا ھەست دەکەم شتێک ڕوی داوە یـان ئەوەتە سەرت ئێشێ پەڕۆت لێ بەستاوە، یـان ئەوەتە ئـاوێنەی ژوورەکەتە شکاوە، بـاشە دەبێ چی ڕوی دابئ دڵم ئـەڵێ بێ تـاقەتی لە سوچی ژوورەکەت دانیشتوی بە تاریکی و بـە بێ دەنگـی، زمـانـم ڵاڵ نـەکا یـارەکـەت لێت ڕەنجابێ نـاوی جوانـت بـە بێ وەفـا ھێنـابـێ، من دەزانم ھەبوون و نەبوونی مـن گرینگ نیە لە لای تـۆ بەڵام چی بـکەم ئەمە دڵـە دەکات یـادی تـۆ.

“ســـــــەروەر رەفیـق”

لینک دانلود